ZNA_ هەولێر
ئهمڕۆ سێشەممە 2023.3.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پیشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر، دووەمین پیشانگاى نێودەوڵەتى بۆ موبیلیات و ئامێرى کارەبایی و دیکۆر و کەل و پەل و پێداویستى ناوماڵى له شاری ههولێر لە ژێرناونیشانى ماڵى نموونەى كردهوه، کە (83) وڵات و (11) براند بەشدارن تێیدا و پیشانگاکەش ماوەى چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و بریکارى وەزارەتى بازرگانى و ژمارەیەکى دیکە لە کونسڵى ولاتان و نوێنەرانى کونسلخانەکان لە هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەپرسان ئامادەى بوون، دوای کردنەوەى پیشانگاکە، پاریزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "زۆر خۆشحاڵین ئهمڕۆ لە هەولێر ئەم پیشانگایەمان کردەوە، دهستخۆشی له ڕێكخهرانی دەكهین كه له ئاستێكی بهرز و بهشێوهیهكی زۆر ڕێكوپێك پێشانگهكهیان ڕێكخستووە".
دواتر پارێزگارى هەولێر سەرجەم بەشەکانى پیشانگاکەى بەسەرکردەوە و هیواى سەرکەوتنى بۆ کۆمپانیا بەشداربووەکان خواست.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |