English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی هەوڵ دەدەین ئەو رێککەوتنەی کە کراوە لەسەر بودجە وەکو خۆی پەسەند بکرێت
2023-03-14 [05:21 AM]

ZNA-ھەولێر


دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد، تا ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ عێراقدا، ١٢.٦٧% له‌ كۆی گشتی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كرێت و دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریش، ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.

ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد، پڕۆژەیاساکە دێتە ناو پەرلەمان و دەچێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دواتریش بۆ لیژنەی دارایی رەوانە دەکرێت و هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پێداچوونەوەی بۆ دەکەن، دواتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و دواتریش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، ئەوەی گرنگە رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و بەغدا کراوە لەبارەی هەموو بابەتەکانی بودجە.

ھەروەھا ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە، پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە ١٢.٦٧%ـە و ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنەکانی دیکەی کوردی هەوڵ دەدەین ئەو رێککەوتنەی کە کراوە، وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و پەسەند بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بودجه‌ی ئەمساڵی عێراق نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن دینارە کە ئەوەش گەورەترین بودجەی عێراقە لە مێژوودا و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ ره‌شنووسی بودجه‌ی ٢٠٢٣دا له‌ ‌نێوان ٥٥ بۆ ٦٥ دۆلار خه‌مڵێندراوه‌.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad