English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دھۆک... رووداوێکی سەختی ھاتووچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویدا
2023-03-14 [05:35 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، کە لە سەر رێگای دھۆک بۆ ھەولێر لە نزیک گوندی ئەڤریکێ لە سەرەتای شاری دھۆک رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویدا و بەو ھۆیەوە حەفت کەس بونە قوربانی.


 ئازاد ته‌ها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەر رێگای دھۆک بۆ ھەولێر لە نزیک گوندی ئەڤریکێ لە سەرەتای شاری دھۆک رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویدا و بەو ھۆیەوە شەش کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ھەروەھا ئازاد ته‌ها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە رووداوەکەش لە جۆری لێکدان بووە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە، بۆوە ھۆی ئەوەی کە کەسێک گیانی خۆی لە دەست بدات و شەش کەسیتریش بریندارببن، لە ئێستادا لێکۆلینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک کراون.

 

رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad