ZNA_ هەولێر
بانکی ناوەندیی عێراق پاکێجی سێیەمی ئاسانکارییەکانی بۆ بەدەست کەوتنی دۆلار راگەیاند کە خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە.
لە خاڵی یەکەمدا هاتووە، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ دەستکەوتنی دۆلار بۆ ئەو گەشتیارە عێراقییانەی سەردانی دەرەوەی وڵات بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بكاو کردوەوە و تێیدا هاتووە کە بە های هەر دۆلارێک بۆ گەشتیاران بە 1320 دینار دەبێت و لەرێگای کارتی بانکیەوە پێیان دەدرێت، بەم رێکارانەی خوارەوە.
أ. لەرێگەی ئەو کارتە بانکییانەی کە پێشتر دروستکراون بە دینار یاخوود بە دۆلار بە مەرجێک ئەو کارتانە بەسترابنەوە بە ئەژماری بانکی کەسییەوە، بەم کارتانە بەشداربوو دەتوانێت لە رێگای راکێشانی دەستی 10 هەزار دۆلار لەدەرەوەی وڵات رابکێشێت، هەروەها لەمەودوا کۆمپانیا و بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی ئەلیکترۆنی دەتوان ئەم کارتانە دەربکەن.
ب. کارتی قەرز، ئەم کارتە هەموو ئەو جۆرە کارتانە دەگرێتەوە کە لە جۆرەکانی (Gold, Silver, Platinum) دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی دۆلار.
ج. کارتی بانکی، کە بەستراوەتەوە بە ئەژماری کڕیار لە بانک (بە مووچەی نیشتمانیشەوە) دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ وەرگرتنی دۆلار بەپێی باڵانسی کڕیار لەسەر بنەمای نرخی فەرمی بانکی ناوەندی.
د. پشکی گەشتیار لە دۆلاری نەختینەیی دەبێتە (2000) دۆلار، ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممە 3/19/2023 کاری پێدەکرێت.
هـ. خستنەڕووی دۆلاری کاش لەلایەن بانکی ناوەندییەوە رۆژانە بەردەوام دەبێت بەبێ کەمکردنەوە، بۆ بانکەکان، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن و کۆمپانیاکانی نێوەندگیری بە فرۆشتن و کڕینی دراوی بیانی ڕێگەپێدراو.
لە خاڵی دووەمدا ئاماژە بەوەکراوە، بانکی ناوەندی عێراق داوای لە سەرجەم بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن دەکات، پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە ( وێستەرن یونیون و مۆنی گرام و ئەوانی تر) بکەن بۆ ئەوەی مۆڵەتی کارکردن لە عێراق بەدەستبهێنن.
خاڵی سێیەمیش تایبەتە بە ئەو کۆمپانیا تۆمارکراوانەی کە کاری گواستنەوە و هاوردەکردنی زێڕ دەکەن و لە لایەن دەزگای ناوەندی کۆنتڕۆڵی جۆری وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوە .
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |