هەولێر ZNA بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی دەزگای داسنیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن
بە بۆنەی (١٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (دەزگای داسنیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەر و بیسەرانی ڕادیۆ و کەناڵی داسنیا دەکەین و، ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشکەوتندابن. دەزگای داسنیا وەکو تۆڕێکی ڕاگەیاندن لە پارێزگای دھۆک لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پاڵپشتیی خۆمان بۆ دەزگای داسنیا دووپات دەکەینەوە، ھەر سەرکەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی ئاداری ٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |