ZNA : هەولێر کشمیشی زەرد بەشێوەیەکی زۆر لە چێشتخانەکاندا بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، جگە لە خواردنەکان لە بەشێکی زۆری شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت
. کشمیشی زەرد سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنە گرنگییەکی زۆری لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکاندا هەیە و چارەسەری کەمخوێنی دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات، ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات.
سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە، تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە |