ZNA : هەولێر کاتێک باس لە سەوزەواتەکان دەکرێت ڕاستەوخۆ بیر لەو قسەیە دەکرێتەوە کە دەڵێن سەزەواتەکان بە کوڵاوی بەها خۆراکیەکانیان لەدەست دەدەن، بەڵام هەندێک لە سەوزەواتەکان بە کوڵاوی بەسوودترن
. پێنج سەوزەوات لەکاتی کوڵاندنیاندا بەسوودترن: -سپێناخ دەوڵەمەندە بە کانزا بەسوودەکان بە کوڵاوی جەستە ئاسانتر کانزاکان وەردەگرێت.
-تەماتە لەکاتی کوڵاندنیدا ڕێژەیەکی زیاتر ماددەی لایکۆبین دروستدەکات کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
گێزەر گێزە بە کوڵاوی بێتا کارۆتینەکانی زیاترە وەک بە کاڵی، ئەویش جەستە دەیگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسک و چاو هەیە و بەرگری جەستە بەهێزدەکات
. -بیبەری ڕەنگاوڕەنگ سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانن و بەرگری جەستە بەهێزدەکەن
. -فاسۆلیای سەوز بە کوڵاوی ڕێژەیەکەی زیاتر دژەئۆکسانەکانی تێدایە.
ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە |