English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا
2023-03-14 [10:31 AM]

ZNA : هەولێر


نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لەڕێگەی پشکنینی ڕیژەی شەکری خوێن دەتوانرێت چاودێری بکرێت، بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی زۆری لەسەر بەرزبوونەوە و دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەیە.

 

بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا”، جگە لە سیستمی خۆراکی چەندین هۆکاری دیکە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەن ئەوانیش

 

: -نەخواردنی ژەمی بەیانیان یەکێکە لە هۆکارەکان، چونکە نەخواردنی ژەمی بەیانی و دواتر خواردنی ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر. -

 

قاوە یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکانی ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک بەتایبەتی لەبەیانیاندا، بەپێی سەنتەری ئەمریکی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان شەکری خوێن لە هەندێک کەسدا هەستیاری بە کافایین هەیە، بۆیە لەوکاتەدا پێویستە بەتەواوی واز لە کافایین بهێنرێت.

 

-کەمخەوی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر هەیە

 

. -کاتێک جەستە ڕووبەڕووی وشکبوونەوە دەبێتەوە و ڕێژەیەکی تەواو شلەمەنی بەدەستناهێنێت، ئەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.





ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad