ZNA : هەولێر ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان، لە هاویندا پێستیان وشک دەبێتەوە بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆرەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر، یاخود بەهۆی پشت گوێ خستنی ئاو خواردنەوە یاخود خواردنە شێدارکەرەوەکان ڕۆژانە
. لێرەوە چارەسەرێکی ئاسانتان بۆ دادەنێین بۆ ئەو کێشەیە، ئەویش بەکار هێنانی سەهۆڵە ڕۆژانە.
بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان، بەکارهێنانی سەهۆڵ رۆژانە، زۆر باشە بۆ پێستی وشک ئەگەر بەم شێوەیە بەکار بهێندرێت
. ١-هەڵمێک بۆ دەم و چاوت بکە
٢-کرێم یاخود شامپۆیەکەی دەم و چاو شتن بەکار بهێنە بۆ پاککردنەوەی دەم و چاوت
. ٣-ماسکێک بەکار بهێنە با ٢ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە، لە ماست و هەنگوین و شانەی هەنگوین پێکهاتبێت
. ٤-دواتر دەم و چاوت بشۆ بە ئاوێکی شلەتێن
. ٥-لە کۆتایدا پارچە سەهۆڵێک، بە شێوەی بازنەیی بهێنە بە دەم و چاوتدا، دواتر کرێمێکی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |