English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە رۆژانی نەورۆزدا
2023-03-15 [07:26 AM]

ZNA-هەولێر


شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای نەورۆز و هەفتەی ئایندە بە گشتیی ڕایگەیاند: چالاکی نزمەپاڵەپەستۆکان لەسەر ناوچەکانمان زیاتر بووە لەھەفتەی ئایندەشدا بەتایبەت لە ڕۆژی یەکشەممەوە 18ـی 03ـی 2023 پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بەفراوانی چالاک ببێتەوە کە ئەگەر ھەیە تاوەکوو کۆتایی ئەو ھەفتەیە یان ماوەیەکی زیاتر ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکە بمێنێت و جێگیر ببێت.

ڕاشیگەیاند: ئەمەش دەبێتە ھۆی بەردەوامی چڕبوونەوەی ھەور و بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە لەو ماوەیەدا ڕۆژانە بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری بارانبارین زیاتر دەبێت، بەشێوەی چالاکبوونی ھەورەبروسکە و تاوەباران بە ڕێژەی جیاواز لە ناوچەی جیاجیادا.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad