ZNA-هەولێر
بەپێی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان دوو بڕگە لەخۆ دەگرێت، یەکەمیان دروستكردنی لیژنەیەكە لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (1) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ژمارە (4)ی ساڵی 2014، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بکرێت.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی حەوت پاڵێوراو بۆ ئەندامێتيی پەرلەمانی كوردستان پڕکردنەوەی شوێنی ئەو حەوت پەرلەمانتارەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان:
بهپێی حوكمی ماددهی (٥) و بڕگهی (یهكهم) له ماددهی (١٦) و بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (١٨) و بڕگهكانی (یهكهم، دووهم، سێیهم، چوارهم و پێنجهم) له ماددهی (٢٠) و ماددهكانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، دهستهی سهرۆكایهتيی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی بههارهى ساڵی پێنجهم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان له كاتژمێر (١٢)ی نیوهڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكهوتی ٢٠٢٣/٣/١٥ بهمشێوهیه بێت:
یەكەم: دروستكردنی لیَژنەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (١) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٤.
دووەم: سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوە بۆ ئەندامیەتيی پەرلەمانی كوردستان له شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە لە هەمان لیست بهپێی حوكمی ماددەی (٢٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:-
١ - (حسێن عوسمان شریف عمر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جودت مصطفی).
٢ - (اسلام سعدی علی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ابوبكر عمر عبدالله).
٣ - (عبدالله حسن حمد حسن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (اسماعیل علی طه).
٤ - (لیلی علی عبدالعزیز محمد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار احمد محمود).
٥ - (بیروان فقی اسماعیل باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز احمد محمد حسن).
٦ - (دلێر عبدالخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (علی حمەصالح طه).
٧ - (مهدی علی عبدالله رحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كاظم فاروق نامق).
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |