English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
2023-03-15 [08:18 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ  چوار شەممە   15 – 03 - 2023  
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ، لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو ، سەرەتا باران بارین لەسنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێ دەکات لە دواى نیوەرۆ ، پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیا جیاکانى هەرێم دەگرێتەوە ، بارانى سنورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی  دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  20) کم/ک 
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم  دەبێت . 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    16 – 03 - 2023  
کەش/ لەکاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیا جیاکاندا دەبێت ، لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما وە ئەگەرى تەرزە بارین هەیە ، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان ، لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا باران بارین کەم دەبێتەوە بەشێوەیەکى گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت . 
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بە ( 5 – 7 ) پلە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  20) کم/ک لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/ک 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم  دەبێت . 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک      :  15 پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :   16 پلەى سیلیزى
سۆران    :  15 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  23 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى /  15-  3 -  2023





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad