هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی "M3GAN" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. داهاتی ئەم لە سینەماکانی جیهاندا 172 ملیۆن و 113 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و یەکەم نمایشی لە 6 ـی کانوونی دووەم بوو. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 94 ملیۆن و 892 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 77 ملیۆن و 221 هەزار دۆلارە. بەرهەمهێنەرانی 'M3GAN' بڕیاریانداوە بەشی دووەمی فیلمەکە بەرهەمبێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشوازییە گەرمەی لە بەشی یەکەمی کراوە. ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی جیرارد جۆنستنە و هەریەک لە ئالیسن ویلیامز، ئێمی دۆنالد و رۆنی چینگ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad