هەولێر – ZNA
فیلمی سینەمایی "A Man Called Otto" کە تۆم هانکس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 30 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 106 ملیۆن و 721 هەزار دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 63 ملیۆن و 321 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 43 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە کۆمێدی و دراماییە لە دەرهێنانی مارک فۆستەرە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad