ZNA – هەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه پێویستمان به مانگێك تا 45 رۆژ ده‌بێت، ئەەش پێویستی بە كۆدەنگی دەبێت.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بگاته په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایش پێویستی به مانگێك یان 45 رۆژه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات.
راشیگەیاندووە، لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی پرسی ئەو کورتهێنانە دەکات کە لە بودجەدا دامەزراون کە بڕی 64 ترلیۆن دینارە، هەروەها کۆدەنگی سیاسی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە و دوای پشکنین بۆ بڕگەكانی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
رۆژی دووشەممە، 13/3/2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد، كە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە .
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |