ZNA – هەولێر
رێكخراوی ئۆپێك رایگەیاند، 13 وڵاتی ئەندام لە ئۆپێك بەرهەمەكانیان، زیادی كردووە بەراوورد بەمانگی رابردووو، كە رۆژانە 117 هەزار بەرمیلە، هەروەها عێراق و ئەنگۆلاش بەهەمەكانیان كەمیكردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی ئۆپێک، گەورەترین ڕێژەی زیادبوون یەکەمجار لە نەیجیریاوە بووە، كە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بە ڕێژەی نزیکەی 72 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە، بەمەش ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 380 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش سعودیە دێت، كە نزیكەی 59 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی كردووە، بەمەش بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 10.361 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
لەراپۆرتەكەدا هاتووە، "ئەو وڵاتانەی بەرهەمهێنانیان کەمیکردووە، ئەنگۆلا لە لوتکەی رێكخراوەكەدا هاتووە، بە کەمبوونەوەی 52 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش عێراقیش دێت، بە کەمبوونەوەی 25 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەمەش بەرهەمهێنانی نەوتی گەیشتە 4.387 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، پاشان کوێت، بە کەمبوونەوەی 11 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و ئیمارات، بە کەمبوونەوەی 4 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپێك، لە ڕاپۆرتی مانگی ئازاردا پێشبینی کردبوو کە خواست لەسەر نەوتی جیهانی لە ساڵی 2023 بەرزبێتەوە بۆ 2.32 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە دەکاتە 2.3%، کە لەچاو پێشبینییەکانی پێشووتر نەگۆڕاوە.
و/ج
س/شەفەق نیوز
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |