English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ترسی هەیە لە پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و میسر
2023-03-15 [09:48 AM]

ZNA – هەولێر


ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی، مەعاریف-یی ئیسرائیلی هۆشداری داوە لە نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانی قاهیرە لەگەڵ تاران، سەرەڕای هەندێک خاڵی ناکۆکی نێوانیان، وەک هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەززە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، قسەکانی ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پشتڕاستی دەکاتەوە کە هاوپەیمانی نوێی عەرەبی و ئێرانی خەریکە جێبەجێ دەکرێت، دوای ئەوەی سعودیە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجامیدا.

لە ڕۆژنامە ئیسرائیلیەكەدا هاتووە،  پەیوەندی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، بەو پێیەی قاهیرە و تاران لە قسەکردنیان نەوەستاون، ئێرانیش ڕێز لە میسر و سەرکردایەتی سیاسییەکەی دەگرێت.

مەعاریف ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئێران چەندین جار بە ڕوونی ڕایگەیاندووە پشتیوانی لە گفتوكانی لەگەڵ میسر دەکات، لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو،  لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دیدارێکی "ئەرێنی" لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە سەڵتەنەی عومان هەبووە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەرگای بۆ ئەم پەیوەندیەی نێوان قاهیرە و تاران کردەوە.

و/ج

س/RT





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad