هەولێر – ZNA ئەکادیمیای ئۆسکار ناوی ژمارەیەک پێشکەشکاری ئۆسکاری ئاشکرا کرد کە ئەستێرەی دیاری سینەمان.
لە لیستەکەدا هەریەک لە ئەنتۆنیۆ باندێراس، ئیلیزابێس بانکس، جێسیکا چاستین، جۆن چۆ و ئاندرۆ گارفێلد وەک پێشكەشکار دیاریکراون.
جگە لەو پێشکەشکارانە، پێشتر لیستێکی دیکە بڵاوکرایەوە و ناوی ژمارەیەک ئەستێرەی دیکەی لەخۆگرتبوو، هەریەک لە ئیمێڵی بلانت، گلین کلۆز، جێنیفەر کۆنێلی، ئاریانا دیبۆس، سامۆئێل ئیل جاکسن و دواین جۆنسن بەرچاو کەوتن.
95ـەمین رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 13 ئاداری 2023 لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوود لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە |