هەولێر – ZNA نانسی عەجرەم، گۆرانیبێژی لوبنانی، یەکەم ئاهەنگ لە گەشتە هونەرییەکەی لە ئەمریکا سازدەکات.
کۆنسێرتەکە لە 10 ئام مانگە لە شاری هیۆستنی ئەمریکا سازدەکرێت و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
بەم دواییە ئەو گۆرانیبیژە ڤیدیۆکلیپی "بدي حدا حبو" بڵاوکردەوە ک لە تێکستی ئەحمد مازی و لە ئاوازی زیاد برجییە.
نانسی عەجرەم لە تەمەنی 11 ساڵیدا دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە رێگەی یەکەم ڤیدیۆکلیپی "اخاصمك اه" ناوبانگی پەیداکرد.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |