هەولێر ZNA گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەلێت دوێنێ شەو ڕێکەوتی (١٥/١٤-٣-٢٠٢٣)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر بۆ شوێنی مەبەست، دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی (ڕەوەند محمد کریم) تەمەن (٣٥) ساڵ بە چەقۆ لێیدراوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.
مقەدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە دەرکەوت کە ناوبراو بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ کەسێک بەناوی (ص. ف. ص.) شەڕ لەنێوانیان دروست دەبێت و بە چەقۆ لێی دەدات وە لەژێر فشاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبار خۆی ڕادەست کرد.
هۆگر عەزیز گوتیشی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |