ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی کرد.
مانچستەر سیتی گۆڵبارانی میوانەکەی کرد و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.
گۆڵەکانیش ئێرلینگ هالاند پێنج گۆڵ و گوندۆگان و دی برۆین لە تایمی یەکەم و دووەمدا تۆماریانکرد.
لە یاریی دووەمدا، یانەی پۆرتۆی پورتوگالی لەنێو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ئینتەر میلان بویەوە، یاریەکەش بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە، مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لایپزیگ و پۆرتۆش ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |