ZNA - هه‌ولێر
قایمقامی عه‌نكاوه ئاشكرای كرد، هیچ ده‌نگێكی نامۆ یان بەرز لە سنووری شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر نه‌بووه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا راهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه.
له‌باره‌ی دەنگۆی بوونی تەقینەوە، ئه‌مڕۆ چوارشەممە رامی نووری، قایمقامی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه رایگه‌یاند، "ئاگاداری تەقینەوە یان شتی هاوشێوە نین. ئەوەی هەیە و ئێمە ئاگادارین مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر."
باسی له‌وه‌ش كرد، بیستنی دەنگی تەقینەوە، نوێ نییە و ماوەی نزیکەی دوو ساڵە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە هێزەکانی هاوپەیمانان مەشق و راهێنان دەکەن.
رووداو
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |