ZNA - ههولێر
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆ ببێتەوە.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنوکۆڤا لە مۆسکۆ رێورەسمی پێشوازی فەرمی لەسەرۆکی سوریا بەڕێوەچوو و لەلایەن میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتین و جێگری وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ڕووسیا لە دیمەشق و باڵیۆزی سووریا لە مۆسکۆ پێشوازی لێکرا.
لەو سەرەدانەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریادا شاندێکی وەزاری باڵا یاوەری بوو.
لە 6ی ئازارەوە ڕۆژنامەیەکی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا بەشار ئەسەد سەردانێکی فەرمی بۆ مۆسکۆ ئەنجام دەدات، و لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆ دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |