هەولێر ZNA گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەلێت لەسیستەمی کامیرەی سەرترافیکلایتەکان ،هەر ئوتومبێلێک لەکاتی وەستان هەردووتایەی دواوەی لەهێڵی (ستۆپ لاین) تێپەڕێت ،کەئەو هێلە بەپانی شەقام دروست دەکرێت لەسەر ترافیکلایتەکان بەلێدان لەچرای سوور ئەژماردەکرێت،بەڵام ئەگەر تەنها دووتایەی پێشەوەی بکەوێتە سەرهێلەکە،بەسەرپێچی لێدانی چرای سوور بۆی ئەژمارناکرێت.
عەقید فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر شوفێر هەردوو تاییەی لە هێلی ستۆپ لاین تێپەرین ئەوە بە سەرپێچی هەژمارناکرێت بەلام ئەگەر هەرچوار تاییە دەرباز بوون ئەوە بە لێدان لە گلۆپی سور دادەنرێت
فازل حاجی گوتیشی واتا لەو وێنەیە سەرەوە ئوتومبێلەکە تایبەتەکە وابۆی ئەژماردەکرێت کەلەچرای سووری داوە،چونکە هەر چوار تایەی لەهێلی ستۆپ لاین دەرچوە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |