English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەردەم پارکى شانەدەر سێیەمین پیشانگای گوڵ و باخچە کرایەوە
2023-03-15 [03:05 AM]


ئەمڕۆ چوارشەمە 2023.3.15، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 13هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز،  لە بەردەم پارکى شانەدەر، لە ڕێورەسمێکدا سێیەمین پیشانگای گوڵ و باخچە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە بەشدار زیاتر لە 20 شتلگە و چەندین کۆمپانیاى تر کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى و ژمارەیەکى تر لەبەڕێوەبەرى فەرمانگاکان و بەرپرسان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad