ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.3.15، لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانى پێنج، بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنەوە و قیرتاو کردنەوەی شەقامێکی 20م لە پیشەسازی باشوور بەگوژمەی (317 ملیۆن و 470 هەزار دینار) لەسەر 15%ى داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش (100) ڕۆژە.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەرئەوەى لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکرێن و گوتیشى: "بەپێى ئیمکانیاتى بەردەست لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى تایبەت و داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، کە پار ساڵ توانیومان ڕێژەیەکى زۆر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامبدەین، بۆ ئەم ساڵیش لەبەرنامەماندایە زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزاریی بگەێنین بە هەموو گوند و قەزا و ناحییەکان و ئەو شوێن و جێگا و گەڕەکانەى پێویستیان بەئاوڕلێدانەوەى زیاترە".
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |