English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیشانگایەکی شێوەکارى و فوتۆگرافى هاوبەش کرایەوە
2023-03-15 [03:08 AM]


ئەمرۆ چوارشەممە 2023.3.15، لە ژێرچاودێرى ئومید خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، بەیاوەرى ئاریان سلاح الدین، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، لە چوارچێوەى کارو چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز، پیشانگایەکى شێوەکارى و فوتۆگرافى هاوبەش لەگەلەرى میدیا کردەوە.

پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی، دەستخۆشى لە هونەرمەندان و سەرپەرشتیار و بەشداربووانى پیشانگاکە کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواستن، پاشان لە ڕێورەسمێکدا لەلایان پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان، رێزلێنانى پارێزگا بەسەر ژمارەیەک هونەرمەندى شێوەکار دابەشکرا.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad