English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگاى خێرخوازیى بارزانی پاڕكێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ده‌كات
2023-03-15 [03:27 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دواى ئەوەى لە ماوەکانى ڕابردوودا دەزگاى خێرخوازیى بارزانی لە شارى هەڵەبجە، دەستى کرد بە دروستكردنى پارکێك، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکوومى و حزبىی هەڵەبجە پارکەکە کرایەوە.

کارزان سەلام، بەرپرسى ئۆفیسى هەڵەبجەى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى،  ڕایگەیاند: ''بە بۆنەى یادى لەدایکبوونى بارزانى و ئەو بۆنانەى کە لە مانگى ئاداردا هەیە، پارکێکمان کردەوە.''

ڕوونیشى کردەوە: ”پارکەکە لە شوێنێکى گشتىی ناو هەڵەبجە درووست کراوە و خزمەتى ژینگە و خزمەتى گشتى دەکات، بۆیە هیوادارین خزمەتێکمان گەیاندبێت بە خەڵکى هەڵەبجە و ئەو یادانەمان بەرز ڕاگرتبێت.''

گوتیشى: ''ماوەى ١٥ ڕۆژ کارمان لەم پڕۆژەیە کردووە و بە گوژمەى پێنج ملیۆن دینار دروست کراوە. جگە لەوەى خۆمان بەردەوام ئیشمان تێدا کردووە کۆمەڵێک خەڵکى دیکەش هاوکارمان بوون تا بتوانین ئیشێکى جوان و ئەندازەیى تێدا بکەین و ئەمڕۆ پێشکەشى بەشى باخچەکانى سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەڵەبجەمان کرد.''





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad