English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
2023-03-15 [04:58 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمرۆ چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان لێژنەیەكی پێكهێنا بۆ كاركردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن.

روبینه‌ ئوملیك عزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى، ھاوکات ئەندامی ئەو لێژنەیە کە پەرلەمانی كوردستان پێكی هێنا‌ بۆ كاركردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دانیشتنی ئەمرۆ چوارشەممە ١٥ی٣ی٢٠٢٣ پەرلەمانی كوردستان لێژنەیەكی پێكهێنا‌ بۆ كاركردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و دانانی دوو كاندید بۆ ئەنجوومەنی كۆمسیاران كه‌ ئێستا شوێنی دوو ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه‌ به‌تاڵه‌ كه‌ ئه‌ویش شوێنه‌كانی جووتیار عادل، كە ئێستا وتەبێژی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستانه‌ و دووه‌میشیان شوێنی سیاح كورەچییه‌ كە پێشتر بەهۆی تووشبوونی به‌ فایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست دابوو.

ھەروەھا روبینه‌ ئوملیك عزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى ئەوشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئه‌و لێژنەیە كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ پێكیهێناوه‌ پێنج كەسن و له‌سه‌ر ڕێككارەكانی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن كار ده‌كه‌ن و سیڤی بەربژێران بۆ ئەو دوو پۆستە وەردەگرێت، ھەروەھا ئەندامانی لێژنەكەش ھەریەک لە بژار كۆچەر، لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و روبینه‌ ئوملیك لە پێكهاتەی مەسیحیی و سارا دڵشاد، لە پێكهاتەی توركمان و عەباس فەتاح لە فراكسیۆنی یەكێتی و بەڵێن ئیسماعیل، لە فراكسیۆنی گۆڕان.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad