English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... تۆمه‌تبارێک كه‌ ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ر ئافرەتێک ده‌ستگیركرا
2023-03-15 [05:08 AM]

ZNA-ھەولێر


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ر ئافرەتێک ‌و دوای‌ وێنه‌گرتنی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ لێكردووه‌.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای‌ تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ڕێی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌و به‌ناوی‌ كاری‌ خێرخوازییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئافرەتان ‌و كچاندا دروستكردووه‌، دواتر یه‌كێك له‌و ئافرەتانەی‌ بێهۆش كردووه‌ و ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ری و وێنه‌ی‌ گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ لێكردووه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری  دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.

ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمه‌تبار (د، ع، ح)  له‌دایكبووی‌ 1985 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی‌ 393 و 430 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.


رێباز یونس

 

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نییە.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad