ZNA : هەولێر غودە ئەو ڕژێنەیە کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەى ناوچەى مل و نزیکەى ٢٠گ رام ئەبێت، زانیارییە تەندروستییەکان دەریدەخەن، گرێیەکە لە شێوەى پەپولەدایە کە بەروونى لە مرۆڤدا دەرنەکەوێت و سێ جۆری هەیە.
بەشێوەیەکى گشتى ئەم نەخۆشیە بە ڕێژەیەکى زیاتر لە ڕەگەزى (مێ) زیاتر بەدەر دەکەوێت وەک لە ڕەگەزی( نێر)، هەندى جار سەبەبی نەخۆشییەکە دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەییی .
لێرەدا ئاماژە بە چەند نیشانەیەکى نەخۆشی غودە دەکەین :
_ هەست کردن بەما ندویەت
_ زیاد بونى کێشی لەش
_ هەڵوەرینى قژ
_ وشک بونەوەى پێست
_ لەبیرچونەوە
_ ئاوسانى دەموچاو و لێوەکان
_ گۆرینى دەنگ
_ کەم بونەوەى بیستن
_ هەست کردن بە سەرما
_ بەردەوام هەست کردن بە ئازارى ماسولکەکان بە تایبەتى ماسولکەى قاچ وپێەکان و نەبوونى تواناى ئەنجامدانى چالاکى .
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |