هەولێر – ZNA
فیلمی "Creed 3" لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و مایکڵ بی جۆردن رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. ئەم بەرهەمە کە لە 3 ئازاری 2023 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 117 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، لەو داهاتە 74 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بەدەستهێناوە. رووداوەکانی ئەم بەرهەمە تەواوەکەری دوو بەشی پێشویەتی و کە سلڤستەر ستالۆن لەو دوو بەشەدا گێڕابوو. ستالۆن، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو لە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمەکەدا دەرناکەوێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad