هەولێر – ZNA
فیلمی "The Whale" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 9 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی 35 ملیۆن 987 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 16 میلۆن و 895 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 19 ملیۆن و 91 هەزار دۆلارە. ئەم بەهەمە سینەماییە لەبارەی مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزییە و دەیەویت دووبارە پەیوەندی بە کچەکە هەرزەکارەکەیەوە بکات و بەهۆیەوە رووبەڕووی چەند بەربەستێک دەبێتەوە. ماوەی فیلمەکە یەک کاتژمێر و 57 خولەکە و بەرهەمەی کۆمپانیای ئەی 24ـە و هەریەک لە بریندان فریزەر، سادی سینک و تای سیمبکینز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad