هەولێر – ZNA
بڕیارە بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Transformers" لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و لە دوایین ترەیلەریدا چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێش بەرچاو دەکەون. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا نمایش دەکرێت. "Transformers" یەکێک لە زنجیرە فیلمە بهێزەکانی هۆلیوودە و بەهۆی پێشوازی بینەران و داهاتی زۆری لە سینەماکاندا، تاوەکو ئێستا شەش بەشی بڵاوکراوەتەوە. کۆمپانیای پارامۆنت بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە و بەم دواییە کاری بەرهەمهێنانی بۆ فیلمی "Face / Off" دەستپێکرد کە پێشتر کۆپی یەکەمی 1997 بڵاوکراوەتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad