هەولێر – ZNA
"Everything Everywhere All at Once" یەکێک لە فیلمە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی ئۆسکار و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 106 ملیۆن دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 25 ئازاری 2022 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 73 ملیۆن و 786 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 32 ملیۆن و 915 هەزار دۆلارە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای A24یە و بەربژێری 14 خەڵاتی ئۆسکارە و پشکی شێری لە بەربژیرەکان بەرکەوتووە. بڕیارە لە 13 ئەم مانگە خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوودی لە ئەمریکا دابەش بکرێن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad