English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران وڵامی پرسیاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆممان داوەتەوە
بێهرووز کەمالوەندی، گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران
2023-03-15 [08:05 AM]

​ZNA - هەولێر


 گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی سەبارەت بەو سێ شوێنە ڕانەگەیاندراوەی شوێنەواری یۆرانیۆمیان لێ دۆزراوەتەوە، وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەداتەوە.

بێهرووز کەماڵوەندی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەبارەی زیاد کردنی چاوەدێرییەکانی ئاژانسی لەم سێ شوێنە ڕێککەوتووین و ئەگەر پرسیاری دیکەشیان هەبوو وڵامیان دەدەینەوە و پێکەوە گفتوگۆمان دەبێ بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێ.

وڵام نەدانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بوو بە سەرەکیترین خاڵی ناکۆکیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانس و یەکێک لەو خاڵانەش بوو کە بوو بە هۆی بە بنبەست گەیشتنی دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی.

 





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad