هەولێر – ZNA
ئەکتەری جیهانی، براندەن فریزر، توانی لە 95مین خەڵاتەکانی ئۆسکار، خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو بەدەستبێنێت. فریزەر بۆ رۆڵگێرانی لە فیلمی "The Whale" خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و ستایشی رۆڵی لەم بەرهەمە سینەماییەدا کرا. هەروەها ئەکتەری مالیزی، میشێڵ یوهـ، توانی لە 95مین خەڵاتەکانی ئۆسکار، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری سەرەکی بەدەستبێنێت. چالاکییەکانی 95مین رێوڕەسنی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لە 13 ئەم مانگە لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوودی لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad