ZNA- هەولێر
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعوودیە، ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە لە کۆبوونەوەیەکی خۆیدا بە سەرۆکایەتیی مەلیک سەلمانی پاشای سعوودیە بەڕێوە چوو، هیوای خواستووە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتننامەیەی لە چین واژۆ کرا بەردەوام بن.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە دەڵێت: هیوادارە ئەم گفتوگۆیانە بەقازانجی دوو وڵات و بە ئاراستەی ئاشتیی جیهانی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەیین و دەبێ بەردەوام بن.
ئێران و سعوودیە لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا بە ناوبژیوانیی چین رێک کەوتن پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە و لە پاش حەوت ساڵ جارێکی دیکە باڵوێزخانەکانیان بکەنەوە و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان دەست پێ بکەنەوە.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |