هەولێر – ZNA
ئەکتەری مالیزی، میشێڵ یوهـ، توانی لە 95مین خەڵاتەکانی ئۆسکار، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری سەرەکی بەدەستبێنێت. یوهـ بووە یەکەم ئەکتەری بە رەچەڵەک ئاسایی ئەو خەڵاتە وەربگرێت، چونکە پێشتر هیچ خانمە ئەکتەرێکی ئاسیایی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەست نەهێناوە. ئەو ئەکتەرە بۆ رۆڵگێرانی لە فیلمی "Everything Everywhere All at Once" خەڵاتەکەی بەدەستهێنا. فیلمی "Everything Everywhere All at Once" لە 95مین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکار، توانی حەوت خەڵات بەدەستبێنێت. ئەم بەرهەمە خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین خانمە ئەکتەری سەرکی، باشترین ئەکتەری لاوەکی لە بەشی پیاواندا. ئەم بەرهەمە کە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 106 ملیۆن دۆلارە و بەرهەمی کۆمپانیای A24یە و کاندیدی 14 خەڵاتی ئۆسکار بوو. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 25 ئازاری 2022 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 73 ملیۆن و 786 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 32 ملیۆن و 915 هەزار دۆلارە. چالاکییەکانی 95مین رێوڕەسنی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لە 13 ئەم مانگە لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوودی لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad