English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "Avatar" خەڵاتێکی ئۆسکاری بەدەستهێنا
2023-03-12 [03:14 AM]

هەولێر – ZNA


بەشی نوێی فیلمی سینەمایی "Avatar" بەناوی "Avatar: The Way of Water"ـە، توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین کاریگەری وێنەیی بەدەستبێنێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کاندیدی چەندین خەڵاتی ئۆسکار بوو و توانی تەنیا یەک خەڵات بەدەستبێنێت.

چالاکییەکانی 95مین رێوڕەسنی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لە 13 ئەم مانگە لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوودی لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا دوو ملیار و 284 ملیۆن و 417 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 972 ملیۆن و 607 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا یەک ملیار و 611 ملیۆن و 810 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە هەڵسەنگداندنێکدا بە بەشداری 142 رەخنەگری جیهانی تێیدا بەشداربوون 84٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.

فیلمی "Avatar: The Way of Water" کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی و دەرهێنەرەکەی جێمس کامیرۆن کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆب.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت و دوو رۆژ بەر لەوەش لە چەند وڵاتێکی دیکە نمایش دەکرێت.

لەم فیلمەکەدا سام ورسینگتۆن، زۆی سالدانا، سیگۆرنی ویفەر، ستیڤن لانگ و کەیت وێنسڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad