English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
13ـەمین فێستیڤاڵی هەولێر ئازادی و نەورۆز دەستیپێكرد
2023-03-13 [11:16 AM]

هەولێر – ZNA


لە یادی راپەڕینی شاری هەولێر، لە شەقامی ٣٠ مەتری لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، بە پەردەلادان لەسەر پەیكەری شەهید خەجە باوە، چالکییەکانی 13ـەمین فێستیڤاڵی هەولێر ئازادی و نەورۆز دەستیپێكرد.

 

فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ژمارەیەك زۆر لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و هونەرمەندان و مامۆستایان و قوتابییان و چین و توێژەكانی هەولێر بەڕێوەچوو.

 

لەو رێوڕەسمەدا، پارێزگاری هەولێر وتەیەكی پێشكەشكرد و تیشكی خستە سەر رۆڵی خەڵكی قارەمانی هەولێر لە سەرخستنی راپەڕینی ئاداری 1991 تا رزگاركردنی شاری كەركووك.

 

هەروەها ئاماژەی بە قارەمانێتیی شەهید خەجە باوە كرد، وەك سمبولی قارەمانیی ئافرەتی كورد دژ بە داگیركەر و دوژمنان.

 

پاشان چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لە مارش و سروود و شانۆگەریی و تابلۆی هەڵپەڕكێ پێشكەش كران.

 

فۆتۆ: سەردار قادر





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad