هەولێر – ZNA لە سەر قەڵای هەولێر، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و رێكخراوەكان و پێكهاتەكان و هونەرمەندان و چین و توێژەكان، كۆنسێرتی گۆرانی و موزیك و لاوك و حەیران پێشكەشكرا.
بەرهەمەکان لەلایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندان پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە کرا.
کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی ١٣ەمین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر بەڕێوەچوو و هونەرمەندانی پێكهاتە جیاوازەکانی هەولێر تێیدا بەشداربون.
فێستیڤاڵەکە ماوەی 10 رۆژ بەردەوم دەبێت و چالاکی جۆراوجۆری هونەری وکولتوری لەخۆدەگرێت.
فۆتۆ: لانە نەوزاد
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |