هەولێر – ZNA لە هەولێر پێشانگەی تایبەتی ئاریان سەرسام کرایەوە و چەند تابلۆیەک خرانەڕوو.
پێشانگەکە لە چوارچێوەی بەرنامەكانی 13مین فێستیڤاڵی هەولێر- ئازادی و نەورۆز، لەبەردەم قایمقامیەتی هەولێر بەڕێوەچوو.
پێشانگەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەڕێوەچوو.
تابلۆکانی نێو پێشانگەکە گوزراشت بوون لە دنیای پاكی و جوانی منداڵان.
فێستیڤاڵەکە ماوەی 10 رۆژ بەردەوم دەبێت و چالاکی جۆراوجۆری هونەری وکولتوری لەخۆدەگرێت.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |