English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئێران له‌سه‌ر به‌كارخستنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران – كه‌ربه‌لا رێككه‌وتن
2023-03-15 [09:30 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی هه‌واڵی مێهری ئێران لە زمان میعاد ساڵحی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینەوە رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و عێراق له‌سه‌ر به‌كارخستنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران – كه‌ربه‌لا و به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی نێوان شه‌له‌مجه‌ی رۆژئاوای ئێران و به‌سره‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

ساڵحی گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئێرانی – عێراقی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی له‌باره‌ی كه‌رتی هێڵی ئاسنین گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، به‌تایبه‌ت خێراكردنی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان شه‌له‌مجه‌ و به‌سره‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری هه‌ردوو وڵات بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی خوسره‌وی و دووپاتیكرده‌وه‌، لێكتێگه‌یشتنیش له‌باره‌ی به‌كارخستنی هێڵی تاران – كه‌ربه‌لا له‌ نێوان هه‌ردوو لادا كراوه‌ و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ستكه‌وتێكی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گه‌وره‌ بۆ ئێران و عێراق له‌ ناوچه‌كه‌.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad