ZNA
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( دکتۆر سالار عوسمان ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ( بڵند ئیسماعیل ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ٢ـی ( پ. د. ک) و ( ئومێد خۆشناو ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ( چیا ھەرکی ) یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پەرلەمانتار و کەسایەتی و ڕۆشنبیر و سەربازی و مامۆستایانی زانكۆ و كۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، دیداری تایبەتی ( مستەفا بارزانی، ھێمای ئازادی و بەیەكەوەژیان ) لە دوتوێی پانێڵ و پێشانگەی وێنەیی و دابەشكردنی كتێبی (وتە ناودارەكانی بارزانیی نەمر) بەڕێوەچوو.
وێڕای پەیڤی بەخێرھێنان لەلایەن ( دکتۆر سالار عوسمان ) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ( پ. د. ک) ھاوکات ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم دیدارە دەکەین و ھاوکات ھەموو ئەو چالاکییانەی کردوومانە مانادارە بەو تێگەیشتنەی ڕێبواری ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی، ڕێبازی بارزانی زیاتر بکەین و ھەرچی گوتراوە و نووسراوە ناگاتە ئەفسانەی بارزانیی نەمر بویە ئێمە بەردەوامین و نەوەكانیشمان بەردەوام دەبن، مێژوو، ڕەمز و سیمبۆل، شوڕش و ڕاپەڕینمان لە رێگای وێنە و دیكۆمێنتارییەوە نیشانی نەوەكانمان بدەین.
دواتر وتاری ھەریەک لە بەڕێزان ( مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا ) سەبارەت بە بیرەوەریاکانی ( بارزانیی نەمر ) و ( خاتوو دھۆک بەڕۆژی ) سەبارەت بە گرنگی کتێبی ( وتە ناودارەکانی بارزانیی نەمر ) پێشکەش کران.
پاشان پانێڵێك لەلایەن (م. ڤیان مەحمود زامدار) بەڕێوەچوو بۆ ھەریەك لە بەڕێزان (د. بورهان حاتەم مامۆستای بەشی مێژووی زانکۆی سەڵاحەددین بە توێژینەوەی بەڵگەنامەکانی نهێنی حکومەتەکانی عێراقی لە سەر بارزانیی نەمر) و (د. شێرزاد زەکریا مامۆستای بەشی مێژووی زانکۆی زاخو بە سیمیناری بارزانیی نەمر سمبولێ ئازادیێ و پێکڤە ژیانێ).
لەكۆتاییدا سوپاس و پێزانین بەخشرا، بە بەشداربووانی چالاكییەكە و كتێبی (وتە ناودارەكانی بارزانیی نەمر) بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ـی ٣ـی٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |