English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمەوە
2023-03-16 [07:55 AM]

ZNA- هەولێر


له‌ بيره‌وه‌ريى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به‌ ڕێز و شكۆوه‌ يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانى پاكيان و سڵاو بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ده‌نێرين.

كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌، مۆركى ڕسوايى و شه‌رمه‌زارييه‌ به‌ نه‌وچه‌وانى تاوانكارانه‌وه‌، له‌ جیهانیش ناسنامه‌ و گه‌واهيى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستانه‌. له‌ چه‌ند خوله‌كێكدا ژيانى له‌ پێنج هه‌زار مرۆڤى بێتاوان و له‌ سروشت و له‌ هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه‌. هه‌زارانى ديكه‌ى بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ‌به‌ڵام نه‌يتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت.

گه‌لى كوردستان به‌ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌، به‌ بير نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جيهانى ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ چ قوربانييه‌كى له‌پێناو ئازاديدا به‌خشيوه‌. هه‌روه‌ها جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌خاته‌ ‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆيى‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز تاوانى ئاوا له‌ هيچ شوێنێك دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

له‌م ياده‌دا سوپاسى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ پێويستيان به‌ خزمه‌تى زياتره‌. ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌ك دادگا و ياسا بڕيارى داوه‌، قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه‌.

له‌ كاتێكدا يادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ و قوربانییان ده‌كه‌ينه‌وه‌، به‌ هيوا و ئومێده‌وه‌ له‌ داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌ڕوانين. به‌ موكوڕييه‌وه‌ له‌ كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى كه‌ پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستانه‌.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad