ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانەی مەدرید توانی لەم یاریەشدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە ڕێدزی کلۆپ بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا هەرچەندە یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 78 کەریم بنزیمە بە ئەسیستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵێکی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوڵ بردەوە.
بە ئەنجامی یارییەکانی چوون و هاتن، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و لیڤەرپوڵ ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |