English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووسیا به‌دوای پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمەریکادا ده‌گه‌ڕێت
2023-03-16 [08:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕووسیا ئاشكرای كرد، هەوڵ دەدات پاشماوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چاودێرییە سەربازییەی ئەمەریکا بدۆزێتەوە کە دوای ئەوەی لەگەڵ فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسیدا بەریەککەوتن کەوتە ناو دەریای ڕەشەوە، واشنتنی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی "ڕاستەوخۆ بەشداری" لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا دەکات.

ڕۆژی سێشەممە سوپای ئەمەریکا وتی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسی پەروانەی یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هەواڵگرییەکانی بڕیوە لە کاتێکدا کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەسەر ئاسمانی دەریای ڕەشدا فڕیوە کە سنووری ئاسمانی نێودەوڵەتیە، ئەوەش بووەتە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە.

ڕووسیا ڕەتی کردۆتەوە بەرپرس بووبێت لە کەوتنە خوارەوەکە و وتی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا گەیشتوونەتە " نزمترین ئاستەوە."

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی کرێملن نیکۆلای پاتروشیڤ بە کەناڵی ڕووسیا – 1 ی وت " نازانم دەتوانین بیدۆزینەوە و دەریبهێنینە دەرەوە یاخود نا، بەڵام ئەوە دەبێت بکرێت. بە دڵنیاییەوە کاری لەسەر دەکەین."

وتیشی " سەبارەت بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەش، ئەمەریکییەکان هەمیشە دەڵێن بەشدار نین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا، ئەمە نوێترین پشتڕاستکردنەوەیە لەسەر ئەوەی ئەوان ڕاستەوخۆ بەشداری لە جەنگەکەدا دەکەن."

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی جۆن کیربی وتی ڕەنگە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هەرگیز نەتوانرێت دەربهێندرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا دڵنیا بوونەتەوە لەوەی ئەگەر ڕووسییەکان بتوانن دەریبکەنەوە زانیارییەکی ئەوتۆیان دەست نەکەوێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad