ZNA-هەولێر
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مه‌ریكی، سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه نییه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند، هیچ بیانو و هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه.
سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەم پرسە بەشێوەیەکی نا دادپەروەرانە لە رابردوودا لە دژی هەرێمی کوردستان بەکارهاتووە، من ناڵێم بڕیاری بودجە لە سەدا سەد بە دڵی ئێمە نییە، بەڵام بڕوام وایە هەنگاوێکی ئەرێنییە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتی: "لە 2007ـه‌وه حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای نەوت لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدرێت، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی بەغدا خۆیان لەم پرسە دزیوەتەوە و تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجام، بەڵام لەگەڵ ئەم کەشە ئەرێنییە ئێستا هاتۆتە پێش، بڕواموایە کەشێکی لەباردەبێت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای نەوت وپرسە یاسا هەڵپەسێردراوەکانی دیکە."
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا سه‌رۆك بارزانی گوتی: "دەبێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە، ئەگەرنا دامەزراوەکانی حکومەت یاسایی خۆیان لەدەست دەدەن."
ده‌شڵێت: "گەشبینم بە کۆبوونەوەی حزبەکان لە پەرلەمان رۆژی دووشەممە بۆ قسەکردن لەسەر پرسەکان".
"دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ بژاردەیەک، بیانویەک و هۆکارێک بۆ دواخستی هەڵبژاردنەکان نییە. ئەگەر هەر حزبێکی سیاسی هەوڵی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردنەکان بدات، ئەوا خۆیان توشی دابڕان دەکەن. هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت."
له‌باره‌ی گرنگی ناوچەکە بۆ ئەمه‌ریکا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا، رەنگە پرسە لەپێشینەییە هەنووکەییەکانی ئەمه‌ریکا گۆڕابن، کە چین و ئۆکرانیا لە سەرووی ئەجێندای ئاسایشی نیشتیمانی ئەو وڵاتەدابن، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیێنێت ئەمه‌ریکا شتەکان لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهەند وەرناگرێت."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نا‌توانیت دۆخی ئێستا لەگەڵ دۆخی سەردەمانی پێشوو بەراوردبکەین، بەڵام ئەمه‌ریکا هێشتا بە گرنگییەوە لە ناوچەکە دەڕوانێت".
بارزانی گوتیشی، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا کە دۆستێکی باشی ئێمەیە، هەفتەی رابردوو سەردانی عێراقی کرد.
بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئۆستن جەختیکردەوە، ئەمه‌ریکا گرنگی بە ناوچەکە دەدات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان بەردەوام دەبێت".
له‌باره‌ی داعشه‌وه سه‌رۆك بارزانی هۆشداریدا كه هێشتا هەڕەشەیەکی بەردەوامە.
له‌باره‌ی رێککەوتنی ئێران و سعوودیە، سه‌رۆك بارزانی به ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ری راگه‌یاند، "ئێمە حەزناکەین هیچ گرژییەک لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا ببینین، ئێران و سعوودیە دوو دەوڵەتی گرنگی ناوچەکەن."
له‌وباره‌وه ده‌شڵێت: "رێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە ئاماژەیەکە، کە ئێران لە زمانی تۆقاندن و هەڕەشە بەرەو دیالۆگ ودیبلۆماسی و لەخۆگرتنی بۆچوونی لایەنەکانی دیکە و یەکلاییکردنەوەی کێشەکان لە رێگەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشەوە هەنگاو دەنێت".
سەبارەت بە موشەکبارانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە لە ساڵی رابردوو، بارزانی گوتی: "هێرشەکان تەواو ناڕەوابوون و تۆمەتەکانیش بێبنەمابوون."
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەندێک لە دامەزراوەکانی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانی خۆیان، به‌دوای دۆزینەوەی قوربانی دەرەکیدا دەگەڕێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "ئێران دراوسێی ئێمەیە، نامانەوێت هیچ گرژییەکمان لەگەڵیاندا هەبێت و دەخوازین پەیوەندییەکی هەتا بکرێت ئاساییمان هەبێت، ئێمە بەشێکنین لە ناکۆکییەکان و یەکلاییکردنەوەی پرسەکان لەگەڵ ئێران، ئێمە رێگە نادەین خاکەکەمان ببێتە بنکەیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی دراوسێکانمان".
سەبارەت بە رۆڵی چین لە ناوچەکە بارزانی گوتی: "ئەوان بە بێدەنگی کاریانکرووە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییانەی هەبوونە پڕیانبکەنەوە".
له‌باره‌ی پرسی سووریاوه سه‌رۆك بارزانی گوتی: "لە 2011 ەوە سووریا بە دۆخی شەڕ و ئاژاوەدا تێدەپەڕێت، کە بووەتە هۆی کوشتن، ئاوارەیی، پەنابەریی و وێرانکاری گشتی، لەگەڵ ئەوەش هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چی روودەدات، نییە ".
"بارزانی ده‌شڵێت: "بژاردەی جێگرەوەی حکومەتی سووریا کێییە؟ هیچ وەڵامێکی روون و سیاسەتێکی روون نییە بۆ داهاتووی سووریا".
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |