ZNA - هەولێر لە یاریەکەی تری قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ و لە یاری گەڕانەوەدا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی ناپۆلی توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەڵمانیەکە بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا، ناپۆلی بە گۆڵێکی ڤیکتۆر ئۆسیمین لە خولەکی دووی زیادکراو بەپێشکەووت.
لە تایمی دووەم، ناپۆلی باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 53 و 64 لە ڕێگەی ئۆسیمین و زێلینسکی تۆماربکات.
بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن یانەی ناپۆلی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و فرانکفۆرت ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |